ببە بەکارهێنەری یارمەتیدەری کەسی له Humana
تۆ پشتگیرییەکی ئارام و کەسی وەردەگریت، بە پشتگیریی شارەزایی یاسایی پێشکەوتوو و تیمێکی تێکۆشەر کە وا دەکات ژیانی ڕۆژانەت بە ئاسانی بڕوات. پەیوەندیمان پێوە بکە (لینکی فۆرم)
یارمەتیدەری کەسی و LSS چییە؟
یارمەتیدەری کەسی جۆرێکە لە پشتگیری تاکەکەسی بۆ ئەو کەسانەی کە خاوه ن پێداویستی تایبه تن و پێویستیان بە یارمەتیدان هەیە لە ژیانی ڕۆژانەدا.
ئەم یارمەتیدانە ڕێگە دەدات کە تاکەکەس خۆی بڕیار بدات کە یارمەتی لە چ کاتێکدا، چۆن وە لە لایەن کێوە بدرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی سەربەخۆیی، بەشداری و ئازادی لە ژیانی ڕۆژانەدا.
لە سووید، یاسای LSS (یاسای پشتگیری و خزمەتگوزاری بۆ هەندێک خاوه ن پێداویستی تایبه ت) بنەمای ماف و پشتگیرییە جیاوازەکانە بۆ ئەو کەسانەی کە خاوه ن پێداویستی تایبه تن.
لە سووید، یاسای LSS (یاسای پشتگیری و خزمەتگوزاری بۆ هەندێک خاوه ن پێداویستی تایبه ت) بنەمای ماف و پشتگیرییە جیاوازەکانە بۆ ئەو کەسانەی کە خاوه ن پێداویستی تایبه تن.
بەپێی LSS، ئەو کەسانەی کە مەرجەکانیان ھەیە، دەتوانن پشتگیرییە جیاوازەکان وەربگرن، وەک:
یارمەتیدەری کەسی،
شوێنی نیشتەجێبوون بە خزمەتگوزاریی تایبەت،
چالاکیی ڕۆژانە و هتد.
ئامانج ئەوەیە ژیانێکی باش، هەلی یەکسان و بەشداریی تەواو لە کۆمەڵگادا بۆ کەسانی خاوه ن پێداویستی تایبه ت دابین بکرێت.
کێ مافی یارمەتیدەری کەسی هەیە؟
بۆ وەرگرتنی یارمەتیدەری کەسی بە پێی LSS، دوو مەرجی سەرەکی پێویستە:
- سەر بە یەکێک لە گرووپەکانی LSS بێت.
پێویستت بە یارمەتی لە هەندێک پێداویستی سەرەکی هەبێت -

گرووپەکانی LSS
LSS پێکھاتوە لە سێ گرووپ، بۆ ئەوەی یارمەتی کەسیت پێ بدرێت، دەبێت لە یەکێک لەم گروپانەدا بیت. زۆرجار پێویست بە بەڵگەنامە یان ڕاپۆرتی پزیشکی دەبێت.
گرووپی ١
کەسانی خاوه ن پێداویستی تایبه ت بەھۆی ، ئۆتیزم یان بارودۆخی هاوشێوەی ئۆتیزم.
گرووپی ٢
کەسانی خاوه ن پێداویستی تایبه ت بەھۆی زیانی مێشک لە تەمەنی گەورەدا، بەهۆی توندوتیژی دەرەکی یان نەخۆشیی جەستەیی.
گرووپی ٣
کەسانی خاوه ن پێداویستی تایبه ت بەھۆی کەمایەتی جەستەیی یان دەروونی ماوەدار، کە پەیوەندی بە پیربوون و تەمەنەوە نیە و ئەوکەمایەتییە دەبێتە هۆکاری سەختی گەورە لە ژیانی ڕۆژانەدا و پێویستی بە پشتگیری فراوان هەیە
پێداویستیە سەرەکیەکان
بۆ پێدانی یارمەتیدەری کەسی، دەبێت پێویستت بە یەک یان چەند لە پێداویستیە سەرەکیەکان هەبێت.
پاک و خاوێنی
یارمەتی لە شۆردن، چوونە توالێت و تایبەتییەکانی تری پاک وخاوێنی.
ژەمەکان
یارمەتی لە خواردن دان بە پێویستی بنەڕەتی دادەنرێت بەڵام ئامادەکردن و لێنانی خواردن ناگرێتەوە
جل گۆڕین
یارمەتی لە جل گۆڕیندا.
پەیوەندیکردن
پەیوەندی بۆ تێگەیشتن لە خەڵک یان گەیاندنی قسەکانت.
ئەگەر دڵنیا نیت لەوەی مافی یارمەتیدەری کەسیت هەیە یان نا، پەیوەندیمان پێوە بکە – ئێمە دەتوانین یارمەتیت بدەین بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆختەکانت و ڕاهێنانت لە پڕۆسەکە.
پەیوەندیمان پێوە بکە.
چۆن دەبیت بە بەکارهێنەرلە Humana
پەیوەندی یەکەم
ئەگەربەتەمای گۆڕینی کۆمپانیای یارمەتیدەر، یان پێویستت بە یارمەتیدەری کەسی هەیە و دەتەوێت Humana هەڵبژێریت، پەیوەندیمان پێوە بکە:
پەیوەندی سەبارەت بە پێویستی و داواکانت
ەکەم دانیشتنمان تەرخان دەکەین بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە چۆنیەتی ڕێکخستنی پێداویستی و داوایەکانتان بە پێی خواستی خۆتان
بڕیارت
کاتێک بڕیار دەدەیت کە Humana وەک ڕێکخەری یارمەتیی کەسی هەڵبژێریت یان داواکاری یارمەتیی کەسی پێشکەش بکەیت، ئێمە گرێبەستێک دەنوسین و لە هەموو هەنگاوێکدا پشتگیریت دەکەین.
لە سەرەتادا لە هەموو کارە پڕاکتیکییەکاندا یارمەتیت دەدەین
یارمەتیدەری کەسی تۆ
دەتوانیت بە دڵنیاییەوە هەست بە ئارامی بکەیت کە ئێمە دەستپێکێکی فلیکسیبڵ و پارێزراو پێشکەش دەکەین. لە ڕۆژی یەکەمەوە هەموو شتێک بە ئەستۆی ئێمەیە.
ئێمە یاریدەدەرە کەسییەکانت دادەمەزرێنین، تیمێکی ئەدمینی تایبەتت بۆ دابین دەکەین و دەستگەیشتن بە پسپۆڕێکی یاسایی تایبەت دەبێت کە پێداویستییەکانت و مافەکانت باش دەزانێت.
پشتگیری یاسایی
گەڕان و تێگەیشتن لە بەشە یاسایییەکانی داواکاری یارمەتیی کەسی و مافەکانت لە ژێر یاسای LSSدا قورس بێت. بۆیە تۆ وەک بەکارەێنەر هەمیشە تیمی یاساییی ئێمەت بە بێ بەرامبەرلە بەردەستدایە.
پارێزەرانی شارەزا و ئەزمووندارمان کە بە چەندین زمان قسە دەکەن، لە قۆناغی داواکاریەوە تا کۆتایی پرۆسەکە یاخود تانەدانی بڕیار (ئۆڤەرکلاگا) پشتگیریت دەکەن
دەتوانن لەم بوارانەدا یارمەتیت بدەن:
- ڕاوێژکاری پێش ئەوەی داواکارییەکەت بنێریت
- یارمەتی لە نووسین و ڕێکخستنی داواکاری یارمەتیی کەسی
- پشتگیری لە پەیوەندی و گفتوگۆ لەگەڵ دام ودەزگاکاندا
- یارمەتی بۆ تانەدانەوەی (ئۆڤەرکلاگا) بڕیار ئەگەر ڕازیی نەبیت بە بڕیارەکە
بۆچی Humana هەڵبژێرین؟
پشتگیری یاساییی بەهێز: یاسایی تایبەت و شارەزا کە پێداویستیەکانت دابین دەکات.
ڕێکخستنی شارەزا و ئەزمووندار: ئێمە کارەکان لەبواری دامەزراندن، خشتەکردن، بەڵگەنامەکان و پاڵپشتی ڕێزمانەکان وەئەستۆدەگرین.
تیمەکەت و پلانی یارمەتیی کەسی بە پێی چۆنیەتی ژیانت، پێشەنگەکانت و سەربەخۆیت دروست دەکرێت.
FAQ – یارمەتیدەری کەسی
یارمەتیی کەسی پشتگیرییەکی تایبەتی و بە شێوەیەکی فەرمی بۆ ئەو کەسانەی هەڵسوکەوت و تواناکانیان گەورە و ماوەداری هەیە. ئەم یارمەتییە یارمەتی دەدات بۆ ئەوەی بتوانیت ڕۆژانەی خۆت بە پێی پێویستیەکانت، هەڵبژاردنەکانت و ڕێکخستنی ژیانت بەڕێوە ببری
ئەم یاسایە ماف دەدات بە کەسانێک کە پێویستییان بە پشتگیریی زۆر هەیە، بۆ وەرگرتنی یارمەتیی و خزمەتگوزارییە تایبەتەکان.
بۆ وەرگرتنی یارمەتیدەری کەسی پێویستە:
- پێداویستیەکانت ماوەدار و گەورە بن
- پێویستت بە یارمەتی لە چالاکیەکانی سەرەکی ڕۆژانەی هەبێت.
بەڵێ، ئێمە دەتوانین لە هەمی پڕۆسەکەدا یارمەتیت بدەین بە بێ بەرابەر. ئەمە پێکدەگرێت ئامادەکردنی داواکاری، پەیوەندی بە دام ودەزگاکان و پشتگیری پێش، لە ماوەی پڕۆسە ودوای پڕۆسەکە .
بەڵێ. Humana کارگێڕی دامەزراندن، ڕێکخستنی خشتەی کار، فێرکردن و کارگێڕی ئیداری بۆ یاریدەدەرەکانت دەکات، ئەگەر تۆ چارەسەرێکی تر پێشنیار نەکەیت. هەمیشە کاریگەری و دەسەڵاتت هەیە لەسەر ئەوەی کێ لە ماڵەت کار دەکات.
یاسادانان و ڕاوێژکارانمان بە چەندین زمان قسە دەکەن. پێمان بڵێ کام زمانت پێ باشترە، ئێمە هەوڵ دەدەین باشترین گونجاندن بۆت بکەین.
کاتەکە بە پێی دۆخی تۆیە – ئەگەر پێشتر یارمەتیدانی کەسیت هەیە یان بۆ یەکەم جار داواکاری دەکەیت. ئێمە هەمیشە دڵنیایی دەکەین لەوەی دەستپێکردن بە ئاسانی بێت و لە هەر هەنگاوێکدا یارمەتیت بدەین.
نەخێر. یارمەتیدانی کەسی کە بە پێی LSS یان ڕێگەی فۆرسەکرینگەسکاسان Försäkringskassan پێدەدرێت، بە تەواوی لەلایەن دەوڵەت یان شارەوانییەوە دابین دەکرێت.